زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی مانگی پێنج ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت سبەی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی پێنج بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و دەشڵێت، “بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان دەبێت وردبینی لە لیستەكانیان بكرێت ئەو كات پارەكە دەنێردرێت”.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چاوەڕواندەكرێت سبەی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی پێنج بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بڕیاری خەرجكردنی دراوە.

لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەكانەوە، ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، ” دەبێت لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی عێراقەوە وردبینی بكرێت و دوای تەواوكردنی وردبینییەكە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان دەنێردرێت”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پشتبەستوو بە خەڵكە دڵسۆزەكەی دەچێتە هەڵبژاردنەوە

بابەتی دواتر

ئارام عەلی: حاڵەتی ئاگركەوتنەوە هەبووە بەهۆی مۆبایلەوە بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share