راگرتنی گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا درێژکرایەوە

راگرتنی گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا تاوەکو 17ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ درێژکرایەوە.

هەندرێن هیوا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نامەیەکی ئەلیکترۆنیمان پێگەیشتووە و تیایدا هاتووە، راگرتنی گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا “هاتن و رۆیشتن” درێژکراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی نامەکە، راگرتنی گەشتەکان تاوەکو 17ی کانوونی یەکەمی 2024 درێژکراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: لە نزیكترین كاتدا مووچە دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

سەعدی پیرە: یەكێتی پێیباشە هەرچی زووە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share