بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە تۆمەتبارێك بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیركرا.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، ”دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ سكاڵای تۆماركرد كە جانتایەكی لێدزراوە پارە و ئاڵتونی تێدا بووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەستپێكردو و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو جانتایەدا كە دزرابوو”.
دەشڵێت، ”ئیستا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە”.