کەشناسیی جیهانی: لەماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا پلەی گەرمی بە رێژەی 1.5 پلە بەرزدەبێتەوە

راپۆرتێکی رێکخراوی کەشناسیی جیهانی ئاماژەی بەوە کردووە کە چاوەڕوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پلەی گەرمی لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا بە رێژەی 1.5 پلە بەرزدەبێتەوە.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی رێکخراوی کەشناسیی جیهانی،  ئەگەرێکی گریمانەیی هەیە کە ئەگەرەکە 80% دروستە، پلەی گەرمی بەڕێژەی 1.5 پلە بەرزببێتەوە لە هەموو جیهاندا لەماوەی پێنج ساڵدا و ئەمەش هۆشدارییەکی مەترسیدارە.

بەپێی چاوەڕوانییەکانی رێکخراوەکە، تا ساڵی 2028 بە رێژەی 1.1 بۆ 1.9 پلەی سەدی بەرزتر دەبێتەوە بە بەراورد بە ساڵانی 1850-1900.

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بەهۆی چالاکیی مرۆڤ و دەردانی گازی گەرمخانەیی و فاکتەری سروشتیی جۆراوجۆرەوە دەکرێت ببێتە هۆی گۆڕانکاری لە دیاردەی ئێڵ نینۆ و ئەم دیاردەیە کاریگەری لەسەر تێکڕای پلەی گەرمی لەسەر زەوی و شێوازی بارانبارین هەیە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: كردنەوەی زانكۆی بەریتانی نێودەوڵەتی هەنگاوێكی گرنگی دیكەیە بۆ پێشخستنی كەرتی خوێندنی باڵا

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی مامۆستایانەوە بڕیاری نوێی دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share