قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەڵێت،”كردنەوەی زانكۆی بەریتانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی كوردستان هەنگاوێكی گرنگی دیكەیە بۆ پێشخستنی كەرتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی”.
دەشڵێت،” لە كۆبوونەوەم لەگەڵ ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، پشتگیریی تەواوی حكومەتی هەرێمم بۆ كردنەوەی زانكۆكە دەربڕی و هەموو ئاسانكارییەك دەكەین بۆ تەواوكردن رێوشوێنەكان تا لە نزیكترین دەرفەتدا دەرگای زانكۆكە بەڕووی خوێندكاراندا بكرێتەوە و رۆڵ ببینێت لە بەهێزكردنی پەیوەندیی ئەكادیمی لە نێوان كوردستان و بەریتانیادا”.