بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی خێرایی شەمەندەفەرەکانی لە میسر کەمکردەوە

دەستەی نیشتمانیی هێڵی ئاسنینی میسڕ بڵاویکردەوە، بڕیاردراوە بە کەمکردنەوەی خێرایی شەمەندەفەرەکان لە تەواوی میسر بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بە لەبەرچاوگرتنی بەرزیی پلەی گەرمی بڕیارەکە دراوە کە کاریگەری لەسەر بار و ئامێرەکان دروستکردووە و ئەم رێکارە پێویستە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی رووداوی نەخوازراو.

دەستەکە داوای لێبووردنی لەو سەرنشینانە کردووە کە لە وادەکانیان دواکەوتوون بەهۆی خاوکردنەوەی خێرایی رۆشتنی شەمەندەفەرەکان بەهۆی بەرزیی پلەی گەرمییەوە کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئەوانە.

جەختیشکراوەتەوە، لە هەموو وێستگەکانی شەمەندەفەر تیمەکانی فریاگوزاری جێگیرکراون لەپێناو بەهاناوەچوون لە هەر دۆخێکی نەخوازراودا.

بابەتی پێشتر

كەی مووچە دابەشدەكرێت؟

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: هەرێم و بەغداد جددین لە چارەسەركردنی كێشەی بودجە و مووچە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share