بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، پاسێکی گەشتیاری کە لەنێوان هەرێم و تورکیا کاریکردووە بە 37 ملیۆن دینار سزادراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایکردووە، پاسێکی گەشتیاری ژمارەی وڵاتی تورکیا کە کاری گواستنەوەی گەشتیاران دەکات لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا لە ماوەی گەشتەکانیدا 135 جار سەرپێچی تیژڕۆیی ئەنجام داوە لە شەقام و رێگاکانی شاری هەولێر.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە لایەن هاتووچۆی هەولێر پاسەکە دەستی بەسەرداگیرا و بەبڕی 37 ملیون دینار سزا درا.