دوو ماتۆڕسواری گەنج لە نزیك گوندی “رەشكین” لەسەر شەقامی 120 مەتریی هەولێر، بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لەشاری هەولێر پێیڕاگەیاندین، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوو ماتۆڕسواری گەنج لە نزیك گوندی “رەشكین” لەسەر شەقامی 120 مەتریی هەولێر، لە كاتی گەڕانەوەیان بۆ سێبیران، ئۆتۆمبێلێك خۆی لە ماتۆڕسكیلەكەیان دەدات و بەهۆی رووداوەکەوە هەردووكیان گیانیان لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەش کرد، ماتۆڕسوارەکان ناویان (محەمەد یەحیا) و (عەلی عەبدولڕەزاق)ە.