بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دادگای باڵای سعودیە کۆببێتەوە و بە پشتبەستن بە بینینی مانگ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاری بکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای باڵای سعودیە کۆدەبێتەوە و بە پشتبەستن بە رای ئەندامانی لیژنەی بینینی مانگ و ئەو هاوڵاتییانەی چاودێریی بینینی مانگ دەکەن بڕیار دەدەن، ئەمڕۆ کۆتای رۆژی مانگی زولقعدەیە یان سبەینێ تەواوکەری مانگەکەیە و رۆژی شەممە یەکەمین رۆژی مانگی زولحجەیە.
ئەگەر ئێوارەی ئەمڕۆ بتوانرێت لە سعودیە مانگ ببینرێت ئەوا رۆژی رۆژی یەکشەممە 10 ی زولحجە کە دەکاتە 16 ی مانگی حوزەیرانی زاینی دەبێتە یەکەمین رۆژی جەژنی قوربان، بە
پێچەوانەشەوە ئەگەر ئەمڕۆ نەتوانرێت مانگ ببینرێت ئەوا 16 ی حوزەیران رۆژی وەستانە لەسەر کێوی عەرەفە و دووشەممە دەبێتە یەکەمین رۆژی جەژنی قوربان.