ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 272 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بانکی مەرکەزی

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 272 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 272 ملیۆن و 478 هەزار و 467 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 249 ملیۆن و 648 هەزار و 467 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 22 ملیۆن و 830 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.

کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 4ی حوزەیرانی 2024 بوو کە تێیدا 278 ملیۆن و 833 هەزار و 388 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

بابەتی پێشتر

سعودیە چەند سزایەک بۆ ئەو کەسانە دیاریدەکات کە بەبێ مۆڵەت حاجییان دەگوازنەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share