ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدەدات و لە بەشێکیدا پرسی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران تاووتوێدەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدەدات و لە بەشی یەکەمدا راپۆرتی جێبهجێكردنی پلانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مافەكانی مرۆڤ دەخرێتەڕوو و لە تەوەرەی دووەمیشدا گفتوگۆ لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێت.
بڕیارە هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا ، دوا پێشهاتەكانی پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی ههرێم و داشكاندنی رێژهیهك له پارهی كهڵهكهبووی قەرزی كارهبا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.