ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی ژینگە-یە

تۆش دەتوانیت بە كوژراندنەوەی ڕوناكی پارێزگاری لە سروشت و ژینگە بەشداربیت

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، رۆژی 5ی حوزەیران-ی وەک رۆژی جیهانیی ژینگە دەستنیشانکردووە.

ئامانج لە دەستنیشانکردنی ئەم رۆژە بەرەوپێشبردنی هۆشیارییە لە جیهاندا بەرامبەر پاراستنی ژینگە.

بەردەوامبوونی گەرمبوونی زەوی دەبێتەهۆی خراپتربوونی کەشوهەوا و رووداوە ژینگەییەکانیش زیاددەکەن، بۆیە لە جیهاندا داوای هەنگاوی خێرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەکرێت.

لە 5ی حوزەیرانی 1973 ەوە، ساڵانە لە جیهاندا ئاهەنگ دەگێڕدرێت، لەماوەی پێنج دەیەی رابردوودا رۆژی جیهانی ژینگە وەک سەکۆیەکی گرنگ سەیردەکرێت بۆ بەرەوپێشبردنی هۆشیاری لە پرسە ژینگەییەکاندا.

بەسەرۆکایەتیی پرۆگرامی ژینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان، ساڵانە زیاتر لە 150 وڵاتی جیهان بەشداری لە یادکردنەوەی رۆژی ژینگە دەکەن.

ئەمساڵ سعودیە میوانداریی رۆژی جیهانیی ژینگە دەکات، کە تیشک دەخرێتەسەر رووبەڕووبوونەوەی بەبیابانبوون و خۆڕاگری لەبەرامبەر وشکەساڵی.

 

 

بابەتی پێشتر

گروپێکی دەگمەنی خوێن لە عێراق دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

دراوی نوێی بەڕیتانی بە وێنەی پادشا چاڕڵزەوە بڵاودەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share