دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024 پەسەند کرد، ئەمڕۆ ئەو خشتانە لەلایەن ئەنجومەنەکەوە رەوانەی وەزارەتی داد کرا.
رۆژنامەی سەباح لەو بارەیەوە بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی نوێنەران خشتەی بودجەی ساڵی 2024 رەوانەی وەزارەتی داد دەکات بۆ ئەوەی لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوبکرێتەوە.
لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی 199 پەرلەمانتار دەنگدان لەسەر خشتەكانی بودجەی ساڵی 2024 دەستیپێكرد و بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان پەسەندكرا.