پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێل لە زاخۆ قوربانی لێكەوتەوە

وێنە: ئەرشیف

بارهەڵگرێك خۆی بە پیادەیەك و دواتریش دوو ئۆتۆمبێلدا كێشا و هاتوچۆی زاخۆ دەڵێت، سێ كەس قوربانیی رووداوەكەن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆ رایگەیاند، كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەكیی ئیبراهیم خەلیل پێكدادان لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی بارهەڵگر/ ترێلە، پیكاب/ نیسان و پیكاب/ تۆیۆتا روویدا.

روونیشیكردەوە، سەرەتا بارهەڵگرەكە خۆی لە كەسێكی پیادە داوە و دواتریش خۆی كێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێلەكەی دیكەدا.

بەهۆی رووداوەكەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و دوو كەسی دیكەش بە سەختی برینداربوون، هاتوچۆی زاخۆ وا دەڵێت.

باسی لەوەشكرد، زیان ماددیش بە هەر سێ ئۆتۆمبێلەكە و ستوونێكی كارەبا كەوتووە.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەولێر: لەسەر ئەنجامدانی سەرپێچی دەست بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا گیرا

بابەتی دواتر

ئاگر لە ناوچەی پیشەسازیی نوێی کەرکوک کەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share