بڕیار رەشید هۆکاری نەناردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج بۆ بەغداد لەلایەن هەرێمەوە ئاشکرادەکات

بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، تا ئێستا لیستی مووچەی مانگی ئایار رەوانەی بەغداد نەکراوە، هۆکاری ئەوەش ئەوەیە حکومەتی هەرێم دەڵێت تا ئەو کاتەی مووچەی مانگی نیسانی هێزە ئەمنییەکان نەنێردرێت، ئەوا لیستی مووچەی مانگی ئایار نانێرێت.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی هەرێم مووچەی هیچ لایەن و چین و توێژێک وەک کارتی فشار بەکارنەهێنێت.

باسی لەوەشکرد، دەستبەسەرداگرتنی مووچەی یاخود بەکارهێنانی وەک کارتی فشار بەرامبەر بە مووچەخۆران و بەغداد، کارێکی هەڵەیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار لە سەرانسەری عێراق تەواو بووە و لە ئێستا پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران بۆ چەند چین و توێژێک لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەستی پێکردووە.

بابەتی پێشتر

لە سەرەتای ئەمساڵەوە 407 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر روویداوە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی لە گەرمیان 45 پلە دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر ئاگر كەوتەوە

ئەمشەو لە شەقامی شۆڕش لە شاری هەولێر ئاگر لە چێشتخانە و كافتریایەك كەوتووەتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر…
Total
0
Share