لە سەرەتای ئەمساڵەوە 407 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر روویداوە

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو رۆژی 1یحوزەیران لە شاری هەولێر 407 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە روویداوە.

شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر روونیشیکردەوە، 200 حاڵەتیان بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە، 77 حاڵەتیش بەهۆی کەمتەرخەمی هاوڵاتییانەوە بووە و ئەوانی دیکەش هۆکارەکانیان جۆراوجۆرن.

بە گوێرەی ئەو ئامارانەی لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێرەوە دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە لە مانگی کانوونی دووەمدا 80 حاڵەتی ئاگکەوتنەوە روویداوە و لە مانگی شوبات و ئازاردا 91 حاڵەت بووە و لەمانگی نیساندا بەرزبووەتەوە بۆ 104 حاڵەت و لە مانگی ئایاریشدا 41 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە هەبووە.

باسی لەوەشکرد، هەر باڵەخانەیەک کە دروستدەکرێت دەبێت هەموو مەرج و رێنماییەکان تەواو جێبەجێ بکات و پاشان مۆڵەت وەردەگرێت و ئەوانەی دیکەش ساڵانە لەکاتی نوێکردنەوەی مۆڵەت ئەگەر مەرجەکان جێبەجێ نەکەن ئەوا مۆڵەتیان بۆ نوێناکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: دابەشکردنی ئاو ئاسایی بووەتەوە

بابەتی دواتر

بڕیار رەشید هۆکاری نەناردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج بۆ بەغداد لەلایەن هەرێمەوە ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share