بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دەستكرا بە پاككردنەوەی وەرگری هێڵی یەكەمی ئاوی دوكان – سلێمانی لە قەشقۆڵی لە دەبەی ئاو كە ساڵانە گرفت بۆ پڕۆژەكان دروستدەبێت بەو هۆیەوە دابەشكردنی ئاو بۆ شاری سلێمانی و دەوروبەری ماوەیەك دوادەكەوێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ پاككردنەوەی وەرگری هێڵی یەكەمی ئاوی دوكان – سلێمانی لە قەشقۆڵی لە دەبە و چەند ماددەیەكی دیكە دەستپێكرا كە ساڵانە چەندینجار گرفت بۆ پڕۆژەكانمان دروستدەبێت و ئێمەش ناچاردەبین پڕۆژەكان رابگرین بۆ پاككردنەوەی لەو پاشەڕۆیانە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “بەو هۆیەوە دابەشكردنی ئاو بۆ شاری سلێمانی و دەوروبەری بۆ ماوەیەك دوا دەكەوێت و گرنگە و ئەركە لەسەر هەموومان كە سەرچاوەكانی ئاو پیس نەكەین.