ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 145 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی دراو، 100 دۆلار بە 145 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
هەرچەندە حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیار و رێوشوێنێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گرتووەتەبەر، بەڵام ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخەكەی بەرزبووەوە.