سبەینێ دەنگ بە هەمواری یاسای بودجە دەدرێت

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، سبەینێ هەمواری یاسای بودجە دەخرێتە دەنگدانەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، سبەینێ دووشەممە دانیشتنی ژمارە 27 بەڕێوەدەچێت و دەنگ لەسەر خشتەی یاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵی ژمارە 13 ی ساڵی 2024 دەدرێت.

بڕیارە کۆبوونەوەکە کاتژمێر 3:00 ی پاشنیوەڕۆ دەستپێبکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاندبوو، پێشبینی دەکرێت بەهۆی گەشتی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ وڵاتی سعودیە و بەجێهێنانی فەریزەی حەج رێژەی یاسایی ئامادەبووان تەواو نەبێت و دانیشتنەکە بەڕێوەنەچێت.

 

بابەتی پێشتر

پرۆسەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران كۆتایی دێت

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share