ئەمڕۆ لیژنەی دارایی دوا كۆبوونەوە لەسەر بودجە ئەنجامدەدات

بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوا كۆبوونەوە بۆ تاوتوێكردنی خشتەكانی بودجەی ئەمساڵ ئەنجامبدات، پەرلەمانتارێكیش دەڵێت، ئەستەمە پیتێكی بگۆڕدرێت.

ئەحمەد مەزهەر، سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوا كۆبوونەوەی لیژنە لەسەر خشتەكانی بودجەی 2024 ئەنجامدەدەن، بەر لە خستنەڕووی بۆ دەنگدان لەنێو ئەنجومەنی نوێنەران.

وتیشی، “دەسەڵات و رێنوێنییەكان رێگامان پێنادات هەمواری خشتەی بودجە بكەین، لەكاتێكدا خەونی زۆرێكە گۆڕانكاری تیابكات لەڕووی دامەزراندن یان مافی پارێزگا و هی دیكە، بۆیە ئەستەمە گۆڕانكاری لە پیتێكی خشتەكەدا بكرێت”.

كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ یەكلایدەكاتەوە كە خشتەكان لە دانیشتنی سبەینێدا تێدەپەڕێنێت یان دەخرێتە دوای جەژنی قوربان، ئەحمەد مەزهەر وای وت.

ئەنجومەنی نوێنەران سبەینێ دووشەممەی دیاریكردووە وەك وادەی دەنگدان لەسەر خشتەكانی بودجەی فیدراڵیی 2024.

لە 19ی ئایاری رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەیەكی نائاساییدا دەنگیدا لەسەر خشتەكانی بودجەی ئەمساڵ و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد بەمەبەستی پەسەندكردنی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڤاکسین دەدات بەو كەسانەی تەمەنیان 12 ساڵ و زیاترە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا ئەوانەی تەمەنیان 12 ساڵە، لەمەودوا ڤاکسینی کۆرۆنایان پێدەدرێت. وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق: بەشی ژمێریاری بۆ خەرجکردنی مووچە ڕاسپێردرا

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، بەشی ژمێریاری بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاسپێردرا. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد،…
Total
0
Share