رێبوار تەها ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، بە دامەزراندنی یەكێتی ئومێد بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان گەڕایەوە و ئێستا یەكێتی بە سەرۆكایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئێستا یەكێتییەكی بەهێزە.
وتیشی، “بەهێزیی یەكێتی بووەتە مایەی خۆشحاڵی بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و كادیر و لایەنگرانی یەكێتی و لێرەوە پیرۆزبایی لە سەرۆك بافڵ و تەواوی ئەندامانی یەكێتی دەكەم”.