بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر دابەزی و 100 دۆلار بە 144 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 145 هەزار و 50 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

لە ئەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیار و رێكارێكیان پەیڕەوكردووە كە بە بڕوای بەشێك لە پسپۆڕانی بواری ئابوری ئەو بڕیار و رێكارانە كاریگەرییان لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار هەبووە.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگركردنەوە لە چیاكانی ئەزمڕ و گۆیژە قەدەغەدەكات

بابەتی دواتر

رێبوار تەها: بە دامەزراندنی یەكێتی ئومێد بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان گەڕایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share