وردەکاریی گیانلەدەستدانی ئەو کوڕەی لە کاتی مەلەکردندا مار پێوەیدا و خنکا

قائیمقامی قەرەداغ وردەکاریی رووداوی گیانیلەدەستدانی ئەو گەنجەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا روونکردنەوە کە دوێنێ وابڵاوکرایەوە لە کاتی مەلەکردندا مار پێوەیدا و خنکا.

رەئوف کەمال، قائیمقامی قەرەداغ رایگەیاند، گەنجەکە کەناوی ئاسۆ حەسەن و خەڵکی گوندی ئەستێل بووە، چووەتە باخەکانیان و دواتر برا و کەسوکارەکەی تەلەفونیان بۆ کردووە، بەڵام وەڵامی نەبووە دواتر ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندییدارەکان و چوونیان بۆ شوێنی رووداوەکە لە جۆگەیەکدا تەرمەکەی بە خنکاوی دۆزرایەوە.

روونیشیکردەوە، دوای گواستنەوەی تەرمەکە بۆ پزیشکی دادیی سلێمانی دەرکەوتووە گەنجەکە نەخنکاوە، بەڵکو بەهۆی پێوەدانی مار بە قاچییەوە، گیانیلەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بەوەی مارەکە لەناو ئاوەکە پێوەیداوە یاخود لە قەراغ ئاوەکە، بەهۆی ئەوەی کەسی لەگەڵ نەبووە، نازاندرێت چۆن بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی…
زیاتر ببینە

سلێمانی.. مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەهۆی پێنەدانی مووچەوە بایکۆتی دەوامیان کردووە

مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژی کشتوکاڵی سلێمانی تائێستا مووچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە، ئەمڕۆ گردبوونەوەیان دەستپێکرد و 10 ڕۆژیشە بایکۆتی…
Total
0
Share