کوەیت بەرزترین پلەی گەرمی لە جیهاندا تۆمارکرد

رۆژی هەینی لە ناوچەی جەهرا لە کوەیت بەرزترین پلەی گەرمی لە جیهاندا تۆمارکرا کە 51 پلەی سەدی بوو.

فەهد عوتەیبی، پسپۆڕی کەشناسیی کوەیتی رایگەیاند، رۆژی هەینی ناوچەی جەهرا لە کوەیت بەرزترین پلەی گەرمی لە جیهاندا تۆمارکرد کە 51 پلەی سەدی بووە.

سەبارەت بە پلەی گەرمیی ناوچەکانی دیکە، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی کوەیت ئەوەی خستەڕوو، لە کوەیت پلەی گەرمی 49 پلە و ناوچەی عەبدالی 50 پلە و جەهرا 51 پلە لە رۆژی هەینی تۆمارکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرمییەوە بەکارهێنانی کارەبا زیادیکرد و گەیشتبووە 16 هەزار و 141 مێگاوات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی ڕەتکردنەوەی پرۆژە یاسای پاڵپشتیکردنی دارایی لەلایەن ترەمپەوە 14 ملیۆن بەتاڵە دورستدەبێت

ملیۆنان ئەمریکی مەترسیی لەدەستدانیان لەسەرە و بەهۆی ڕەتکردنەوەی پرۆژە یاسای پاڵپشتیکردنی ئابوری لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە.  ئەوەی دۆناڵد ترەمپی…
Total
0
Share