ساڵی ڕابردوو لە هەولێر 33 کەس خنکاون

بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاشکرایدەکات لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 33 کەس بە ڕوداوە جیاجیاکان خنکاون.

بەرگریی شارستانیی هەولێر ئامارەکانی ساڵی ڕابردووی ئاشکراکردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، “لە ساڵی ڕابردوودا لە ڕوداوە جیاجیاکاندا 55 کەس گیانیان لە دەستداوە”.

بەپێی ئامارەکەی بەرگریی شارستانیی هەولێر، ڕوداوەکانی خنکان لە مانگی حوزەیراندا زۆرترین بووە بە 12 حاڵەت، کە ئەمەش ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە مەلەکردنی هاوڵاتییانی هەرێمەوەیە کاتێک وەرزی گەرما دەگەڕێتەوە.

ئامارەکەی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاشکراشیکردووە، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 70 کەس بە ڕوداوە جیاجیاکان برینداربوون و 58 کەسیش ڕزگارکراون.

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بە وتەی بەرگریی شارستانیی هەولێر 2 هەزار و 779 ڕوداوی ئاگر کەوتوونەتەوە و بەشێکی زۆریان لەلایەن بەڕێوبەرایەتییەکەوە کۆنترۆڵکراون.

ئەم ڕوداوانەی هەولێر تەنها لە چوارچێوەی کاری بەرگریی شارستانیدا بووە، کە ڕوداوەکانی سووتان و خنکان و ڕزگارکردنی کەسانێکە پێویستییان بە هاوکاری بووە.

بابەتی پێشتر

خۆپاڵاوتن دەستیپێكرد.. هاوڵاتیی ئاساییش دەتوانێت ببێتە پەرلەمانتار

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لوتکەی کالچیۆ بە یەکسانبوونی ئینتەر و ڕۆما کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share