رێنمایی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران بڵاوكرایەوە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار هەرێم وردەكاریی مەرج و رێنمایی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و بەپێی رێنماییەكان، ئەو كەسانە سوودمەنددەبن كە پێشتر شووقە یان زەوییان لە دەوڵەت یان كۆمەڵەكانی هەرەوەزیی نیشتەجێكردن وەرنەگرتبێت.

بەپێی رێنماییەكانی ژمارە 2ی ساڵی 2024 كە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە رۆژنامەی وەقایعی رەسمیی كوردستان بڵاویكردووەتەوە و تێیدا وردەكاریی رێنماییەكانی پێدانی زەوی بەسەر فەرمانبەران خستەڕوو.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو داواكارییە لەلایەن ئەو فەرمانبەرانەوە پێشكەشدەكرێت كە خزمەتیان لە 8 ساڵ بەرەو سەرەوەیە.

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

هەنگاوێكی نوێ بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە، پلەبەرزكردنەوە و هاوتاكردنی مووچە دەگیرێتەبەر

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە بە فێڵ بڕی 40 هەزار دۆلار ی لە چەند هاوڵاتییەک وەرگرتبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share