رێگایەك دادەخرێت و شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی كاركردن لە قۆناغی دووەمی فراوانكردنی شەقامی دابان لە كارێزەوشك- بەشی ناوبازاڕەكەی تا پردی كۆبانی، سبەی شەقامەكە بەربەستدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەمەبەستی كاركردن لە قۆناغی دووەمی فراوانكردنی شەقامی دابان لە كارێزەوشك- بەشی ناوبازاڕەكەی تا پردی كۆبانی شەقامەكە لە رۆژی شەممە 1ی حوزەیران كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی بە شێوەیەكی كاتی بەربەستدەكرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەكەین كە رێگای جێگرەوەی تەنیشتی شەقامە بەكاربهێنن.

بابەتی پێشتر

نرخی مریشك بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

هەنگاوێكی نوێ بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە، پلەبەرزكردنەوە و هاوتاكردنی مووچە دەگیرێتەبەر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان: داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین ده‌ستوبرد بكه‌ن له‌ گه‌یشتن به‌ لێتێگه‌یشتنى هاوبه‌ش لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، وێڕاى پشتیوانیى ته‌واو له‌ ره‌وتى گفتوگۆكانى فراكسیۆن و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، پێشوازى له‌ به‌ره‌وپێشچوونى رێوشوێنه‌…
Total
0
Share