سعودیە هۆشداری بەو گەشتیارانە دەدات کە بە ڤیزەی حەج لە وڵاتەکە نین

سعودیە کێشەیەکەی گەورەی بۆ دروستبووە لە حەجی ئەمساڵدا، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر گەشتیار بە وەرگرتنی ڤیزەی گەشتیاری و ڤیزەی ساڵانە روویان لەو وڵاتە کردووە و هەندێکیان بە شێوەیەکی نایاسایی دەیانەوێت حەج ئەنجام بدات.

لە نوێترین راگەیەندراوی دەسەڵاتی باڵای سعودییە، کە ئاژانسی هەواڵی سعودی بڵاویکردووەتەوە، ئاساییشی گشتی وڵات داوای کردووە، هەموو ئەو گەشتیارانەی لە وڵاتەکەن و ڤیزەی حەجیان نییە، نزیکی شاری مەککە نەبنەوە تا رۆژی 21ی حوزەیران بۆ پاراستن و سەلامەتی حاجییان و دروستنەبوونی قەرەباڵغی.

ئاماژە بەوەشکراوە، تا ئێستا 20 هەزار کەس لە شاری مەککە دوورخراونەتەوە بەهۆی نەبوونی ڤیزەی حەجەوە و رێنمایی کراون بچنە دەرەوەی شارەکە و ئاسایشیی گشتیی سعودیە جەختی لەوە کردەوە، هەرکەسێک سەرپێچی بکات، سزای بەسەردا دەسەپێندرێت بەپێی ئەوەی لە رێسا و رێنماییەکانی شانشینی سعودیدا هاتووە، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی ئەو میوانانەی خودا کە مۆڵەتی حەجیان پێدراوە، بۆ ئەوەی بتوانن رێوڕەسمەکانیان لە ئاسایش و ئارامیدا ئەنجامبدەن.

بابەتی پێشتر

گەنجێکی تەمەن 16 ساڵان لە دەربەندیخان خنکا

بابەتی دواتر

کۆمسیۆن بۆ دەنگدەران لە پارێزگاکانی هەرێم: پەلەبکەن لە سەردانیکردنی بنکەکانی تۆمارکردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share