نوێترین زانیاری لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ چاوەڕێی وەڵامی بەغداد دەکەن.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بە رەسمی نوسراومان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق و ئەنجومەنی وەزیران کردووە، ئێستاش کە لەسەروبەندی گفتوگۆی بودجەیە پەیوەندیم بە ژمارەیەک پەرلەمانتارەوە و چاوەڕێی وەڵامی ئەوان دەکەین.

سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 12 وتی، ئامادەسازییەکانی تاقیکردنەوەکان دەستیپێکردووە و رێنمایی تەواومان بۆ تاقیکردنەوەکان هەیە و رێکاری یاسایی و ئەمنییەکانمان بەردەوامە و لە ساڵی رابردوو توندوتۆڵتر کراوە.

بابەتی پێشتر

بڕیارێکی نوێ لە ئەنجومەنی کۆمسیارانەوە بۆ کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا: بۆ وەرزی هاوین بەرهەمهێنانی کارەبا زیاددەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share