زیاتر لە 143 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەترییان نوێكردووەتەوە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت، لە پارێزگاكانی هەرێم زیاتر لە 143 هەزار دەنگدەر كارتی دەنگدانیان نوێكردووەتەوە و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی دەكەن.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان رایگەیاند، كۆمسیۆن كارتی بایۆمەتری ئەو دەنگدەرانەی هەرێمی كوردستانی چاپكردووە كە لە ماوەی 1ی شوبات تا 10ی ئازاری رابردوو داتاكانیان نوێكردووەتەوە.

باسی لەوەشكرد، ئەو دەنگدەرانەی كارتی بایۆمەترییان بۆ چاپكراوە گەیشتووەتە 143 هەزار و 632 كەس كە بەسەر پارێزگاكانی سلێمانی، هەولێر و دهۆك دابەشبوون.

غەلای روونیشیكردەوە، كارتەكان بەپێی پارێزگاكان، سلێمانی 42 هەزار و 856 كارت، هەولێر 67 هەزار و 476 و دهۆكیش 33 هەزار و 300 كارتە.

وتەبێژی كۆمسیۆن ئەوەشی خستەڕوو، لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی كارتەكان لە 173 ناوەندی تۆماركردن.

بابەتی پێشتر

حەج و عومرەی سلێمانی: ئاگاداری دەستگیرکردنی هیچ حاجییەکی کورد نین لە سعودیە

بابەتی دواتر

رۆژی بیرەوەری

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share