پەرلەمانی بەریتانیا هەڵوەشایەوە

وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە گشتییەکان لە 4 ی تەمموزی ئەمساڵ، لە ئەمڕۆوە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی بەریتانیا چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەفتەی رابردوو ریشی سۆناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە وتارێکدا رایگەیاند، لە رۆژی پێنجشەممەوە سەرجەم کورسییەکانی پەرلەمانی بەریتانیا بە بەتاڵی دەمێننەوە تا ئەو کاتەی لە 9 ی تەمموز لەلایەن پەرلەمانتارانی نوێوە پڕدەکرێنەوە.

بڕیارە بۆ ماوەی پێنج هەفتە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە بەریتانیا بەردەوام بێت و لە 4 ی تەمموز هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.

لە ئێستادا و لەدوای 14 ساڵ پارتی کرێکاران هەلی گرتنەوەدەستی دەسەڵاتی بە سەرۆکایەتیی کیر ستامەر پارێزەری پێشوو لە بواری مافەکانی مرۆڤ هەیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆزینەوەی بۆمب لەناو ئۆتۆمبێلێکی تێسلادا هەرا دەنێتەوە

پۆلیسی ئۆستن لە ویلایەتی تەکساس، دۆزینەوەی چەند بۆمبێکی لەناو ئۆتۆمبێلێکی تێسلادا راگەیاند. میدیاکانی ئەمریکا باسلەوەدەکەن، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە بازرگانێکی…
Total
0
Share