پەرلەمانتارێك: بەر لە جەژن مووچەی مانگی پێنج دابەشدەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت بەر لە جەژنی قوربان مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبكرێت و دەشڵێت، “هیچ كێشەیەك لە مووچەی هێزە ئەمنییەكان نەماوە و سبەی یاخود رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بەغداد پارەكە دەنێرێت”.

شوان محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، مووچەی مانگی پێنج بەبێ پلەبەرزكردنەوە دابەشدەكرێت، بەو پێیەی پلەبەرزكردنەوە پێویستی بە چەند رێكارێك هەیە كە پێویستە كاری لەسەر بكرێت و حكومەتی هەرێم دەیەوێت بیانووەكانی عێراق ببڕێت.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە و وتیشی، “مووچەی هێزە ئەمنییەكان هیچ گرفتێكی نەماوە و سبەی یاخود رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بە دڵنیاییەوە مووچەكەیان دەنێردرێت و چاوەڕواندەكرێت مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم بەر لە جەژن دابەشبكرێت”.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. لەسەر رێگایەكی سەرەكی بارهەڵگرێك وەرگەڕا

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك زیاتر دابەزی

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك لە بازاڕدا دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و یەك كیلۆ مریشك…
Total
0
Share