چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

دەستگیركردنی چوار تۆمەتبار راگەیەنرا و پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، بەنیازبوون لە قەزای دەربەندیخان دزی بكەن.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس چاودێرییان خسته‌سه‌ر چوار تۆمه‌تبار كه‌ به‌نیازی‌ دزیكردن چووبوونه‌ قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخان، له‌ هه‌ڵمه‌تێكی‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخاندا توانرا هه‌ر چوار تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیربكرێن.

دەشڵێت، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ پۆلیسدا تۆمه‌تباران دانیان به‌وه‌دانا كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ دزینی‌ ماتۆڕسكل چونه‌ته‌ قه‌زاكه‌ و له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ماتۆڕسكیلێكدا.

له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (د.یـ.ع. – ع.چ.ج. – د.ج.س. – أ.ع.م.) به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 443 له‌ یاسای‌ سزادان راگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندیی عێراق 277 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە خوێندکارانی پۆلی نۆ ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share