درۆنێك سێ پێشمەرگەی برینداركرد

بەپێی زانیارییەكان لە شارەدێی دیرەلۆك سنووری قەزای ئامێدی لە هێرشێكی درۆنیدا سێ پێشمەرگە برینداربوون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، برینی سێ پێشمەرگەكە سەختە و رەوانەی نەخۆشخانەی دهۆك كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

تاوەكو ئێستا وردەكاریی هێرشەكە ئاشكرانەكراوە و نازانرێت درۆنەكە لە كوێوە ئاراستە كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share