زیاتر لە 20 هەزار پارچەی ئاسەوار لە عێراق دۆزرانەوە

لە هەڵمەتێكی بەرفراواندا، زیاتر لە 20 هەزار پارچەی ئاسەوار لە عێراق دۆزرانەوە و رەوانەی مۆزەخانەی نیشتمانیی کرانەوە.

دەستەی گشتی ئاسەواری عێراق رایگەیاند، لەماوەی رابردوودا زیاتر لە 20 هەزار پارچەی ئاسەوار لەلایەن لیژنە تایبەتەکانەوە دۆزراونەتەوە و رەوانەی مۆزەخانەی نیشتمانیی عێراق کراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، دۆزینەوەی ئەو ژمارە ئاسەوارە، لە چوارچێوەی هەڵمەتێكی فراواندابووە بە هەماهەنگی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزخانەی وڵاتان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەشێکی زۆری پارچە ئاسەوارەکان لەلایەن کەس و گروپی تایبەتەوە بازرگانییان پێوەکراوە، بەڵام لە ئێستادا سەرجەمیان گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتەکە.

هاوکات، ئەو کەس و گروپانەی بازرگانی و مامەڵە بە ئاسەوارەوە دەکەن، بەپێی ماددەی 40ـی ژمارە 55ـی ساڵی 2002 لە یاسای سزادانی عێراقی، حەوت تاوەکو 15 ساڵ زیندانیکردن دەیانگرێتەوە، لەگەڵ پێبژاردنی شەش هێندەی بەهای خەمڵێندراوی ئاسەوارەکە، هەروەها ئەگەر ئاسەوارەکە بەنرختربێت ئەوا قەبارە و جۆری سزاکەش قورستر دەبێت و تاوەکو لە سزای سێدارەدان دەگۆڕێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: تەیف سامى 48 ملیار دینارى داهاتى نانەوتیی هەرێمی ڕەتکردەوە

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە بڕی داهاتی نانەوتیی هەرێمی…
Total
0
Share