سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ لە دەباشان لەگەڵ سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە هەڤاڵ دكتۆر خەسرەوگوڵ، نوێنەری سەرۆكی یەكێتی بۆ مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنە باڵاكان ئامادەبوو، دوایین پێشهاتە ئەمنییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە فراوانكردنی هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق كرایەوە.

لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دۆخی ناوخۆ، ململانێ هەرێمییەكان و مەترسییەكانی سەر ناوچەكە كرد و رایگەیاند، مەترسییەكانی تیرۆر بەردەوامن و ململانێكان ناوچەكەیان بەرەو دۆخێكی نەخوازراو بردووە، پێویستە هەموولایەك بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان لەبەرچاوبگرن و یەكدەنگ و یەكهەڵوێست رووبەرووی ئاڵنگارییەكان بوەستنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە هەموو لایەنەکان پابەندبن بە وادەی دەستووریی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار تا وڵات نەکەوێتە بۆشایی یاساییەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە د. هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی…
Total
0
Share