سەرۆک کۆماری عێراق یاسای پشووە رەسمییەکانی پەسەندکرد

سەرۆک کۆماری عێراق واژووی لەسەر یاسای پشووە رەسمییەکان کرد.

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار واژووی لەسەر یاسای پشووە رەسمییەکان کردووە.

رۆژی یەکشەممەی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەران یاسای پشووە رەسمییەکانی بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار نارد.

بەپێی یاساکە رۆژانی هەینی و شەممەی هەموو هەفتەیەک لە سەرانسەری عێراق پشووی رەسمییە.

جگە لەو رۆژانەش 1ی موحرەم و 10ی موحەرەم، 12ی رەبیعی یەکەم، 1-3ی شەوال واتە جەژنی رەمەزان، 10-13ی زولحیجە واتە جەژنی قوربان، 18ی زولحیجە جەژنی غەدیر، 1ی کانوونی دووەم جەژنی سەری ساڵ، 6ی کانوونی دووەم یادی دامەزراندنی سوپای عێراق، 21ی ئازار جەژنی نەورۆز، 1ی ئایار جەژنی کرێکاران، 16ی ئازار ساڵڕۆژی تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە پشووی رەسمین.

بابەتی پێشتر

گالاپاكۆس.. ئەو دوورگەیەی داروین بۆ تیۆری پەرەسەندن پشتیپێبەست

بابەتی دواتر

پێشەوا هەورامانی: لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی هێزە ئەمنییەكان دەنێردرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتباری راگەیاند کە چەندین تاوانی دزیکردنیان ئەنجامدابوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك…
Total
0
Share