سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژە بەنوسراوی 9ی5ی2024ی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی بەپێی (مادەی 12 بڕگەی دووەم/د ) بڕی 85 ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.
ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو بڕە پارەیە دەکاتە 50%ی داهاتی دەروازە سنووریەکان و 50%ی داهاتی باجی داهات، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق سەرەتا ئەوەی رەتکردووەتەوە و دەڵێت “ئەمە پێشێلە بەیاسای بودجە مادەی 12/بڕگەی دووەم /د ، مادەی 21 بڕگەی دووەم و یاسای ادارە المالیە مادەی 29 “.
سۆران عومەر ئاماژە بەوەشدەکات، لەکاتێکدا داهاتی ناوخۆی هەرێم ئەوەی بەرەسمی دراوە بەبەغدا مانگانە دەگاتە 350 ملیار دینارە بەبێ داهاتی 26 مەرزی دیکەی هەرێم و “بەبێ ئەو داهاتانەی ناچنەوە دارایی” و دەپرسێت، خۆ ئەگەر 85 ملیار دیناری بگەڕێنرێتەوە بۆ بەغدا ئەوی دیکەی لەگەڵ داهاتی نەوت چی لێدەکرێت؟ و ئاماژە بەوەش دەکات، بابەتی داهاتی هەرێم بەناشەفافی ماوەتەوە.
ئاماژە بە هەڵەیەکی نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم دەکات و دەڵێت، ئاماژەی بە مادەیەک کردووە لەیاسای بودجە بەهەڵە نووسیویەتی مادەی ثانيا/د لەیاسای بودجەدا کە ئەو ماددەیە بوونی نییە بەڵکو مادەی (12 بڕگەی دووەم/د) بوونی هەیە.