ئەپیکور راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بڵاوکردەوە

بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان “ئەپیکور”،  داوای کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەرێم دەکات.

ئەپیکور لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئامادەیە هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکاتەوە بەو مەرجەی رێککەوتنێک بکرێت بۆ ئەوەی گرەنتی ئەوە بکرێن مافە داراییەکانیان لە رابردوو داهاتوو لەبەرامبەر هەناردەکردنی نەوت پێبدرێت.

مایڵز کاگینز، وتەبێژی ئەپیکور رایگەیاند “کۆمپانیاکانی ئەندام لە ئەپیکور پێیانوایە باشترین رێگە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر، کۆبوونەوەی سێقۆڵیی کۆمپانیا نەوتییەکانە لەگەڵ هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق.”

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان لەپێناو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، نەرمی نانوێنن ئەوەش هۆکاری دواکەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمە لە رێگەی بۆریی عێراق – تورکیا.

ئەپیکور دەڵێت، لە رۆژانی 7 تاوەکو 9ی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە، هیچ دانوستاندنێک لەنێوان کۆمپانیا نەوتییەکان و هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق نەبووە.

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزتردەبێتەوە

بابەتی دواتر

سۆران عومەر: نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی هەڵەی تێدایە و داهاتەکەش ئەوەندە نییە کە باسیدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو چالاكوانی بادینان ئازادكران

دوو كەس لە چالاكوانە زیندانیكراوەكانی بادینان ئازادكران و سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بەرگری دەڵێت، ئازادكردنی چالاكوانی سێیەم دەكەوێتەسەر بڕیاری…
Total
0
Share