کۆمەڵەیەكی فەلەکناسی یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد

سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسیی ئوردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بە گوێرەی ژماردنە فەلەکییەکان دیاریدەكات.

عەمار ئەلسەکجی، سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسیی ئوردنی رایگەیاند، بە گوێرەی ژماردنە فەلەکییەکان کە بۆ دروستبوونی هیلال و ئاوابوونی کراوە لەدوای خۆرئاوابوون هاوشێوەی ساڵنامەی قەمەڕی، رۆژی یەکشەممە 16ی حوزەیران دەکاتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان.

ئەوەشی روونکردەوە، لەو ساڵنامانەدا کە پشت بە ژماردنی پێوەرەکانی ئەگەری بینینی مانگ دەبەستن، یەکەم رۆژی جەژن 17ی حوزەیران دەبێت.

ئەلسەکجی ئەوەشی خستەڕوو، بە پشتبەستن بە ژماردنی فەلەکناسی کە لەلایەن کۆمەڵەی فەلەکناسیی ئوردنی ئەنجامدراوە، بۆ مانگی زولحیجەی ساڵی 1455 دەریدەخات کە پەیوەندی ناوەندی و لەدایکبوونی هیلال لە رۆژی پێنجشەممە 6ی حوزەیرانی 2024 لە کاتژمێر 3:39ی پاشنیوەڕۆ روودەدات، بەپێی کاتی شانشینی هاشمی ئوردن و تەمەنی هیلالەکە چوار کاتژمێر و یەک خولەک دەبێت.

سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسیی ئوردن راشیگەیاند، ئەو ساڵنامانەی کە پەیوەستن بە پەیوەندیی ناوەندی و ئاوابوونی مانگ لە دوای خۆر، وەک ساڵنامەی قەمەری، ئەوە دەردەخەن کە سەرەتای مانگی زولحیجە لە رۆژی هەینی 7ی حوزەیرانی 2024 دەبێت.

بابەتی پێشتر

وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات

بابەتی دواتر

بەمجۆرە خۆت لە نەخۆشییەكی مەترسیدار بپارێزە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share