کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەڕێوەدەچێت

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی کۆدەبێتەوە و پرسی هەڵبژاردنەکان بەشێکی کۆبوونەوەکە پێکدەهێنێت.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڕێوەدەچێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەنجامی سەردانەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

هاوکات پرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم و تەرخانکردنی پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکان و ئەنجامی سكاڵاکەی یەکێتی لە ئەنجومەنی کۆمسیاران و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکان لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە و بڕیارە هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەکارییەکان بۆ ساڵرۆژی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تاووتوێبکرێت.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم کەشوهەوای پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

وردەکاریی دابەشکردنی 45 یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share