وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایدەگەیەنێت، کۆی ئەو بڕە پارەیەی لەبەردەستی پارێزگاکاندایە دەگاتە زیاتر لە 41 ترلیۆن دینار لە بودجەی گشتیی ئەمساڵدا.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەوەی خستووەتەڕوو، ”ئەو بڕە پارەیەی بۆ پڕۆژەی وەزارەتەکانی حکومەتی فیدڕاڵ تەرخانکراوە 38 ترلیۆن و 421 ملیار دینار و کۆی گشتی ئەو بڕە پارەیەش لەبەردەستی پارێزگاکاندایە دەگاتە 41 ترلیۆن و 524 ملیار دینار”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ”لە ژێر رێنماییەکانی سەرۆک وەزیران هەمیشە پاڵپشتی هەوڵەکانی حکومەتە خۆجێییەکان بووین و ئەوەش وایکردووە ئەرکەکانیان جێبەجێبکەن و پڕۆژە سەرەتاییەکانیان تەواوبکەن و پڕۆژەی نوێش دەستپێبکەن”.