هێڵی ئاسمانیی عێراقی: زیاتر لە حەوت هەزار حاجیمان گواستووەتەوە بۆ سعودیە

هێڵی ئاسمانی عێراقی لە ماوەی هەفتەی یەکەمی دەستپێکردنی گواستنەوەی حاجییان بۆ سعودیە رایگەیاند، زیاتر لە حەوت هەزار حاجی عێراق گواستراونەتەوە و دەشڵێت، “بڕیارە ژمارەی گەشتەکان زیادبکەین”.

مناف عەبدولمنعیم، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقی رایگەیاند، تا ئێستا 7 هەزار و 34 حاجی عێراق لە رێگەی ئاسمانییەوە گواستراونەتەوە بۆ سعودییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رێکارەکانی گواستنەوەی ئاسمانی زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت و هەموو تواناکان بەکارهێنراون بۆ دابینکردنی هەموو ئامرازەکان ئاسوودەیی بۆ حاجییان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیارە ژمارەی گەشتەکانی رۆژانەی کۆمپانیای نیشتمانیی فڕۆکەوانی بۆ فڕۆکەخانەکانی سعودیە زیادبکرێن و ئەوەش بە هەماهەنگی دەبێت لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق و بەرپرسانی سعودی.

 

بابەتی پێشتر

لە کاتی پێوەدانی دووپشک دەبێت چی بکرێت؟

بابەتی دواتر

بۆ رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخەکان حکومەتی عێراق باج لەسەر خۆراک و دەرمان کەمدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share