دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، واپێدەچێت کۆمسیۆن لەم چەند رۆژە دابنیشێت و پێداچوونەوە بە بەرنامەکانی هەڵبژاردندا بکاتەوە و ئێمەش چاوەڕوانی هەنگاوی کۆمسیۆنین لەبارەی هەڵبژاردنەوە.
وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم وتیشی، “چاوەڕوانین بزانین کۆمسیۆن چی دەکات لەبارەی هەڵبژاردنەوە و ئەوەی تا ئێستا هەیە ئەوەیە، کۆمسیۆن پابەندی وادەی دەستنیشانکراوە و ئەگەر نەتوانێت لەو وادەیە هەڵبژاردن ئەنجامبدات، ئەوا دەبێت ئاگادارمان بکاتەوە”.