یەکەم کاروانی حاجییانی عێراق گەیشتنە سعودیە

دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق بڵاویکردەوە، یەکەم کاروانی حاجییان کە بەڕێگەی وشکانی بەمەبەستی حەج بەڕێکەوتبوون، گەیشتنە شاری مەدینەی سعودیە.

هاوکات، بە گوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان، 27ی ئەم مانگە، یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بە رێگەی ئاسمانی بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون و یەکەم کاروانی رێگەی وشکانیش لە 29ی مانگ بەرێدەکەون بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج کە ژمارەیان 4 هەزار و 685 حاجییە.

 

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی دوو براندی جیهانی لە سلێمانی بەسەرکردەوە

بابەتی دواتر

دڵشاد شەهاب: لەبارەی هەڵبژاردنەوە چاوەڕێی هەنگاوەکانی کۆمسیۆنین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share