د. سەباح هەورامی: تێچووی نەخۆشخانە ئەهلییەکان هێندە زۆرە نەخۆش ناچار بە فرۆشتنی خانو و ئۆتۆمبێل دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تێچووی نەخۆشخانە ئەهلییەکان هێندە زۆرە نەخۆش ناچار بە فرۆشتنی خانو و ئۆتۆمبێل دەکات.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تێچووی نەخۆشخانە ئەهلییەکان هێندە زۆرە نەخۆش ناچار بە فرۆشتنی خانو و ئۆتۆمبێل دەکات، نرخی مانەوەی شەوێک لەو نەخۆشخانانە، لە 500 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تا سێ ملیۆن دینار، ئەوەش بارگرانییە بۆ سەرشانی هاوڵاتییان.

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، دەشڵێت، بۆ چارەسەری ئەو گرفتە پرۆژەیەکمان پێشکەش بە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە کە ئەویش وەرگرتنی بڕی 150 هەزار دیناری شەوانەیە لەو نەخۆشانەی دەچنە ئەو نەخۆشخانانە بۆ ئەوەی لە شوێنێکی سەر بە تەندروستیی سلێمانی بمێننەوە کە ئامێری پێویستیشی تێدایە، بەڵام پرۆژەکە رەتکراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزیری كۆچ: نزیكەی هەزار ئاوارە لە سلێمانییەوە بۆ ناوچەكانیان گەڕاونەتەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی دوو براندی جیهانی لە سلێمانی بەسەرکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share