ئەندامێکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، لەدوای بڕیارەکەی دەستەی دادوەری پێویستە وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکرێت و جارێکی دیکە کورسییەکانی پەرلەمان دابەشبکرێنەوە.
عیماد جەمیل ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاندووە، لەدوای راگرتنی رێوشوێنە هونەرییەكانی كۆمیسیۆن و سەرلەنوێ دابەشكردنەوەی كورسیەكانی پەرلەمان، پێویستە گۆڕانكاری لە كارتی هەڵبژاردن بكرێت و سەرلەنوێ كورسییەكانی پەرلەمان بەپێی بڕیارەكەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكان دابەشبکرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی رابردوودا رێوشوێنە كارگێڕییەكانی کۆمسیۆن بەردەوامبوون، بەڵام رێوشوێنە هونەری و داراییەكان راگیران، لە ئێستادا پێیویستمان بە دیاركردنی كاتێكی نوێیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.