بۆچی ناتوانرێت سەرجەم جۆرەكانی شێرپەنجە لەناوببرێن؟

گەورە پسپۆڕێكی بواری گرێكان هۆكاری دەستەوەستانی ئێستای بواری پزیشكی لە چارەسەری سەرجەم جۆرەكانی شێرپەنجە ڕووندەكاتەوە.

ئەندریە كابرین گەورەی پزیشكانی بواری گرێ لە وەزارەتی تەندروستیی ڕوسیا و سەرۆكی ناوەندی نیشتمانیی ڕوسیا بۆ توێژینەوە پزیشكییەكان ڕایگەیاند، خانە شێرپەنجەییەكان دەتوانن خۆیان لەگەڵ چارەسەر بگونجێنن و وەڵامدانەوە بۆ چارەسەرەكان بوەستێنن، ئەمەش یەكێكە لە دۆخە نەزانراو و نادیارەكانی بواری زانستی گرێكان.

سەیركەن چۆن لە شێوازەكانی پزیشكی و چارەسەردا پێشكەوتووین، ئەو پسپۆڕە وادەڵێت و وتیشی، “بەڵام ناتوانین چارەسەری سەرجەم جۆرەكانی شێرپەنجە بكەین، چونكە نەخۆشییەكە دەگۆڕێت، لەبەرئەمەیە شێرپەنجە بە نەخۆشییەكی زیرەك دەژمێردرێت”.

ئەوەشی وت، “هەندێك حاڵەت هەیە نەخۆش بە زیاتر لە دەرمانێك چارەسەر دەكرێت، بەڵام دواتر دەرمانەكە كاریگەری دانانی لەسەر گرێكە دەوەستێت”. سەرەڕای ئەوە هەندێك حاڵەت هەیە پزیشكان ناچاربوون بگەڕێنەوە بۆ بژاردەی یەكەم لە چارەسەری كیمیایی، دوای ئەوەی بژاردەكانی دواتر توانایان لەسەر كاریگەری دانان لەسەر گرێیەكە لەدەستدەدەن، پسپۆڕەكە وا دەڵێت.

شێرپەنجە چییە؟
شێرپەنجە نەخۆشییەکی درێژخایەنە و لە زۆرینەی جۆرەکانیدا کوشندەیە، خانە شێرپەنجەییەکان بەوە ناسراون بەبێ کۆنتڕۆڵ دابەشدەبن و زۆردەبن، هەندێکیان ماددەی شێوەی هۆڕمۆنی دەردەدەن و پێکهاتە و فرمانی جەستە تێکدەدەن، هەندێکیشیان کاتێک لە شوێنێکی جەستە دروستدەبن، خانەکانی نزیکی خۆیان داگیردەکەن و بڵاودەبنەوە.

زیاتر لە 100 جۆری شێرپەنجە هەن، بەپێی ئەو شوێنەی تیایدا دروستدەبێت چەند جۆرێکی جیاوازی هەیە.

باوترین جۆرەكانی لە خانماندا بریتییە لە، شێرپەنجەی مەمک، سییەکان، گەدە، کۆڵۆن و ملی منداڵدان. لە پیاوانیشدا شێرپەنجەی سییەکان، گەدە، جگەر، کۆڵۆن و سورێنچک، باوترین جۆرەكانن.

بابەتی پێشتر

خۆپیشاندان لە بەغداد دەستیپێکرد و بەرەو ناوچەی سەوز دەڕۆن

بابەتی دواتر

مانچستەر سیتی و لیڤەرپوڵ جەنگی قەڵغانی خێرخوازی دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share