بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 145 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 145 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار تاڕادەیەك جێگیرە و بە بڕوای بەشێك لە پسپۆڕانی بواری ئابوری، بڕیار و رێكارەكانی حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق كاریگەرییان لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار هەبووە.

بابەتی پێشتر

بارهەڵگرێك وەرگەڕا و بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

نرخی شەربەتی پرتەقاڵ لە جیهاندا بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای میدیایی کوردسات: لە ماوەی هەفتەیەكدا دووەم جارە رێگری لە تیمی رۆژنامەوانی كوردسات نیوز دەكرێت

ئەمڕۆ لە میانەی رووماڵکردنی خۆپیشاندانێک لە شاری هەولێر تیمی رۆژنامەوانی کوردستان نیوز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران دەزگای میدیایی…
Total
0
Share