رێگایەك دادەخرێت و شۆفێران ئاگاداردەكرێنەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بە ئاڕاستەی شەقامی عەلوەی كۆن بەربەستدەكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سبەی سێشەمە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بە ئاراستەی ئیبراهیم پاشا و عەلوەی كۆن بەربەستدەكرێت بە هەردوو ئاراستەی ڕۆیشتن و هاتن بەمەبەستی قیرتاوكردنی چینی دووەمی بایندەر لە چوارچێوەی كارەكانی پڕۆژەی یەكتربڕی ئارامدا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “داوا لە شۆفێران دەكەین شەقامەكانی ناوچەكە وەك جێگرەوە بەكاربهێنن”.

بابەتی پێشتر

بێگەرد تاڵەبانی: لەگەڵ بەغداد لێکتێگەیشتنی باش هەیە لەسەر ئەوەی هاوشێوەی عێراق گەنمی جووتیارانی هەرێم وەربگیرێت

بابەتی دواتر

لەبارەی كێڵگەی غازی كۆرمۆرەوە روونكردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share